TR KU SO
FB X
Cîhan

لە ئێران لەسێدارەدان بە ڕێژەی ٢٥٪ زیا دی کردووە

Rozan Ateş
Yazar
📅 28 Nisan 2022 19:43

پەیامی کورد... لە ئێران لەسێدارەدان بە ڕێژەی ٢٥٪ زیا دی کردووە

ڕێکخراوە ناحکومییەکانی ئێران بەرزبوونەوەیەکی زۆریان لە ڕێژەی لەسێدارەدان تۆمار کردووە لەو وڵاتە لە ساڵی ڕابردوودا، بە جۆرێک بە ڕێژەی ٢٥٪ بەرز بووەتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا ڕێژەی لەسێدارەدانی ژنان زیا دی کردووە.

هەر دوو ڕێکخراوی «ئێران هیومان ڕایتس» و «دژی سزای لەسێدارەدانین» لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویان کردەوە، «ئێران دەستی کردووە بە گەڕانەوە بۆ مەیدانی نێودەوڵەتی لەڕێگەی دانوستانە ئەتۆمییەکەیەوە».

ڕێکخراوەکان دەڵێن، هاوشانی گفتوگۆکانی لەگەڵ وڵاتانی جیهان، ئێران بەردەوامە لە جێبەجێکردنی یاسای لەسێدارەدان، کۆماری ئیسلامی سزای لەسێدارەدان وەک ئامرازێکی سەرکوتکردنی کەسانی ناڕازی بەکار دەهێنێت.

ڕێکخراوی ئێران هیومەن ڕاتیس ئامارەکانی خستووەتە ڕوو بەو پێیە، لە ساڵی ٢٠٢١دا لانی کەم ٣٣٣ کەس لە سێدارە دراون ڕێژەکە ٢٥٪ بەرز بووەتەوە، بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٠ کە ٢٦٧ کەس لە سێدارە دراون.

لە نیوەی یەکەمی ساڵی ٢٠٢١دا ١٧ ژن لە سێدارە دراون، بەرامبەر بە لەسێدارەدانی نۆ ژن لە نیوەی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٠دا.

هەروەها ڕێکخراوەکە ئاماژەی بە ئەشکەنجەدانی توندی زیندانیانداوە بەمەبەستی دانپێدانانی بە زۆری زیندانییەکان بۆ ئەو تۆمەتانەی دەدرێتەپاڵیان، لەگەڵ ئەوەشدا ڕێژەی گیانلەدەستدانی گوماناوی لە زیندانەکاندا بە ڕێژەیەکی زۆر بەرز زیا دی کردووە.

لە کۆی ١٧ ژن کە لە سێدارە دراون، لانی کەم ١٢یان بە تاوانی کوشتن بووە، هەروەها ڕێکخراوەکە نیگەرانیی پیشان داوە لە زۆربوونی لەسێدارەدانی ژنان بە تۆمەتی کوشتنی هاوسەرەکانیان.

لەگەڵ ئەوەشدا هەر دوو ڕێکخراوەکە ڕایانگەیاندووە، لە نیوەی دووەمی ساڵی ٢٠٢١دا لەدوای هەڵبژاردنی ئیبراهیم ڕەئیسی وەک سەرۆک کۆماری ئێران ڕێژەی لەسێدارەدان زیا دی کردووە، بەراورد بە نیوەی یەکەمی ساڵی ٢٠٢١.

Paylas: