Cîhan
لە ساڵی ٢٠٢٠ دا کۆرۆنا گیانی یەک میلیۆن و ٨٠٠ هەزار کەسی گرت
پەیامی کورد ... لە ساڵی ٢٠٢٠ دا کۆرۆنا گیانی یەک میلیۆن و ٨٠٠ هەزار کەسی گرت
بەپێی ئامارێكی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی، لە ساڵی ٢٠٢٠ لەسەرتاسەری جیهان ئەوانەی بە ڤایرۆسی كۆڕۆنا گیانیان لەدەستداوە گەیشتۆتە نزیكەی یەک میلیۆن و ٨٠٠ هەزار کەس.
ڕێكخراوەكە لەچوارچێوەی بڵاوكردنەوەی ئامارێك لەبارەی زیانەكانی ڤایرۆسی كۆڕۆنا نوسیویەتی، لە ساڵی ٢٠٢٠ لەسەرتاسەری جیهان نزیكەی ٨٢ ملیۆن كەس تووشی ڤایرۆسی كۆڕۆنا هاتوونە، كە زۆرترینیان لە ئەمریكایە.
ڕێكخراوەكە لە ئامارەكەدا جیهانی دابەشكردووە بەسەر ئەمریكا وەك زۆرترین زەرەرمەندی پەتای كۆڕۆناو پاشانیش ئەوروپاو دواتر باشووری خۆرهەڵاتی ئاسیاو خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقیاو وڵاتانی نزیك زەریای هێمن.