TR KU SO
FB X
Cîhan

لە سەلاحەدین داعش هێرشی کردە سەر پۆلیسی نەوت و غاز

Rozan Ateş
Yazar
📅 26 Temmuz 2021 13:42

پەیامی کورد … لە سەلاحەدین داعش هێرشی کردە سەر پۆلیسی نەوت و غاز

 

گروپە چەكدارەكانی داعش لەسنووری پارێزگای سەڵاحەددین هێرش دەكەنە سەر پۆلیسی نەوت و غازو شەڕو پێكدادان دروست دەبێت.

 

سەرچاوەیەكی لە پۆلیسی سەڵاحەددین رایگەیاندووە، شەوی رابردوو گروپە چەكدارەكانی داعش پەلاماری هێزەكانی پۆلیسی نەوتیان داوە.

 

لەمبارەیەوە فەرماندەی هێزەكانی پۆلیسی سەڵاحەددین رایگەیاندووە، چەكدارەكانی داعش پەلاماری خاڵێكی پاسەوانی هێزەكانی پۆلیسی نەوتیان لە كێڵگەی عەجیلی رۆژهەڵاتی تكریت داوەو بۆ ماوەی نیو كاتژمێر شەڕ بووەو دواتر چەكدارەكان هەڵاتوون، بەڵام هیچ زیانێكی گیانی بەدواوەوە نەبووە.

 

Paylas: