ئێمە جگە لە خۆبەڕێوەبەری کوردستان بژاردەیەکی دیکە قەبووڵ ناکەین
هاوسەرۆكی ئەنجومەنی سووریای دیموكرات ئاماژەی بەوە کرد: ئێمە له‌گه‌ڵ دیمەشق تەینا سه‌باره‌ت به خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری دانوستان ده‌که‌ین و ئازاد کردنی عه‌فرین گەورەترین کاری
ئێمه‌یه.
به پێی ڕاپۆرتێک له هاوار نیوز، ئیلهام ئه‌حمه‌د، به‌رپرسی باڵای کوردی لە ڕۆژئاوای کوردستان ی سووریا سه‌باره‌ت به دانوستان له‌گه‌ڵ دیمەشق ووتی: له خولی یه‌که‌م سه‌باره‌ت به خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری و بابه‌ته‌کانی سووریا گفتوگۆمان کرد. له خولی دووهه‌م سه‌باره‌ت به یاسای بنه‌ڕه‌تی نوێی سووریا به به‌شداری یاساناسانی کوردستانی سووریا قسه‌مان کرد.
ئه‌و زیادی کرد: ئێمه بۆ کوردستانی سووریا داوای خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریمان کردووه. به‌ڵام لام وایه ئه‌مه پڕۆسه‌یه‌کی کاتی زۆری دەوێ ڕه‌نگه چه‌ندین ساڵ درێژەی هەبێت . قسه کردن سەبارەت بە هەندێک بابەت هێشتا زووه، به‌ڵام ئێمه ته‌نیا له سه‌ر خۆبه‌ڕێوبه‌ری کوردستانی سووریا له‌گه‌ڵ دیمەشق دانوستان ده‌که‌ین. بێجگه له‌مه‌ش هیچ بژاردەیەکی دیکە قبوڵ ناکه‌ین.
ئیلهام ئه‌حمه‌د له ووڵامی پرسیارێکدا : که ئایا ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی دوای گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌سه‌ڵات ئه‌م داواکارییه قبوڵ ده‌کات یان نا، ووتی: ئه‌گه‌ری ئه‌م شته زۆر کەمه، ئێمه ناوچه‌یه‌کی زۆرمان به‌ده‌سته‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی ته‌نانه‌ت له دانوستانه‌کانیش بکشێته‌وه، ئه‌وه ئێمه چاوه‌ڕوانی خولی دیکه‌ی دانوستانەکان دەکەین له‌گه‌ڵ دیمەشق . ئێمه دژی سیستەمی ناوه‌ندگه‌راین و ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ دیمەشق بگه‌ینە ڕێکه‌وتن ئاڵای سووریا له هه‌موو شوێنێک هه‌ڵده‌که‌ین.
سه‌باره‌ت به عه‌فرینیش وتی: نه ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی سووریا و نه ئێمه‌ش قبوڵی ناکه‌ین تورکیا به‌رده‌وام بێت له داگیرکاری و یه‌که‌مایه‌تی ئێمه بێ گومان ئازاد کردنی شاری عه‌فرین ده‌بێت