TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەمریکا بە تووندی سەرکۆنەی لە سێدارەدانی چوار کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکات

Rozan Ateş
Yazar
📅 30 Ocak 2024 16:18

پەیامی کورد... ئەمریکا بە تووندی سەرکۆنەی لە سێدارەدانی چوار کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکات


نووسینگەی نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران رایگه‌یاند، "بە تووندی رژێمی ئێران سەرکۆنە دەکەین لە بەرامبەر لەسێدارەدانی چوار پیاوی کوردی ئێرانی دوای هەواڵی ئەشکەنجەندان و دادگاییکردنی ناداپەروەرانەیان".

نووسینگەكه‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 30ی کانوونی دووەمی 2024، لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس (تویته‌ری پێشوو) رایگەیاند: "ئێمە بە تووندی رژێمی ئێران سەرکۆنە دەکەین لە بەرامبەر لەسێدارەدانی چوار پیاوی کوردی ئێرانی دوای هەواڵی ئەشکەنجەندان و دادگاییکردنی ناداپەروەرانەیان".

نووسینگە دیپلۆماسییەکە کە سەر بە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکایە، دەشڵێت: "ئەم لەسێدارەدانە پشتگوێخستنی زەقی رژێم بۆ مافەکانی مرۆڤ پێشاندەدات، لە بەرامبەر پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ، بەردەوامدەبین لە لێپرسینەوە لە ئێران".

ئەوە لە کاتێکدایە کە بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە، دەسەڵاتی دادوەریی ئێران، بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ مۆساد، سزای لەسێدارەدانی بەسەر چوار پێشمەرگەی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێراندا جێبەجێکرد.

چوار زیندانییە کوردەکە ناویان، وەفا ئازەربار، موحسین مەزڵوم، پژمان فەتحی و محەممەد فەرامەرزی بوو.

بەگوێرەی ماڵپەری میزان کە سەر بە دەسەڵاتی دادوەریی ئێرانە، ئەو زینداییە سیاسییانە لە گرتووخانەی قزلحەساری شاری کەرەج لەسێدارەدران.

مەسعود شەمس نەژاد، پارێزەری ئەو چوار کەسە، وتوویەتی، رەوتی دادگایکردنی ئەوان و سزاکانیان "نادادپەروەرانە بووە، مافەکانیان رەچاو نەکراون" و رێگە نەدراوە داکۆکییان لێبکات.

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران و کەسوکاریان ئەو تۆمەتەی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێرانیان رەتکردەوە.

Paylas: