Cîhan
ئەمریكا : درێژە بەكاری وەزارەتی خەزێنە دەدەین بۆ پاراستنی سیستمی دارایی عێراق
پەیامی کورد... ئەمریكا : درێژە بەكاری وەزارەتی خەزێنە دەدەین بۆ پاراستنی سیستمی دارایی عێراق
بریكاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایدەگەینێت، درێژە بەكاری وەزارەتی خەزێنە دەدەین بۆ پاراستنی سیستمی دارایی عێراق.
برایەن نیلسۆن, بریكاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بۆ كارورباری تیرۆرو هەواڵگری دارایی, لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (ئێكس) نوسیویەتی:"ئەم هەفتەیە سەردانێكی زۆر بەرهەمدارم بۆ عێراق ئەنجامدا, چوومە بەغداد بۆ درێژەدان بە كاری دورمەودای وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكا لە گەڵ حكومەتی عێراق, بۆ بەهێزكردنی ئابوری عێراق و پاراستنی هەردوو سیستمی دارایی ئەمریكاو عێراق لە خراپ بەكارهێنان".