ئەمریكا دەیان ئۆتۆمبێلی سەربازیی پێشكەشی وەزارەتی پێشمەرگە كرد
پەیامی کورد … ئەمریكا دەیان ئۆتۆمبێلی سەربازیی پێشكەشی وەزارەتی پێشمەرگە كرد
ئەمریكا 70 ئۆتۆمبێلی دیكەی سەربازیی گوللە نەبڕی وەكو هاوكاریی پێشكەش بە وەزارەتی پێشمەرگە كرد.
لەمبارەیەوە وەین مارۆتۆ، وتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش لە عێراق و سوریا لە تویتێكدا كە لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر رایگەیاندووە: “لە چێوەی پڕۆگرامی پاڵپشتی دارایی و پڕچەککردنی ئەمریکا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش 70 ئۆتۆمبێلی گولـلە نەبڕی سەربازیی پێشكەشی وەزارەتی پێشمەرگە کرد”.
ناوبراو بەردەوامبوونی هاوکاریکردنی هاوپەیمانەکانیان بۆ بەهێزترکردن و پڕچەککردنیان، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و دابینکردنی ئاسایش و سەقامگیری و پاراستنی دامەزراوەکان دووپاتكردووەتەوە.
شایەنی باسە لەماوەی چەند مانگی ڕابردووش ئەمریكا چەند جارێك ئۆتۆمبێلی سەربازی و هاوكاری پێشكەشی وەزارەتی پێشمەرگە كردووە و ڕۆڵی بەرچاوی بینیوە لە یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە و ماوەی چەند ساڵێكیشە موچەی 14 لیوای هاوبەشی وەزارەتەكە دەدات.