Cîhan
نیجر/ بە هۆی هێرشێکی تیرۆریستی ٥٦ کەس کوژران
پەیامی کورد ... نیجر/ بە هۆی هێرشێکی تیرۆریستی ٥٦ کەس کوژران
لە ئاکامی ھێرشێکی چهكداریدا بۆسەر ناوچەیەکی نزیک سنووری مالی لە وڵاتی نیجەر، ٥٦ کەسی سڤیل گیانیان لەدەستدا.
بەپێی ئەو ھەواڵانەی لە میدیا خۆجێیەکانی ئەو وڵاتە بڵاوکراوەتەوە، چهكدارهكان كه سهر به گروپه ئیسلامیه توندڕهوهكانن ھێرشیان کردووەتە سەر گوندەکانی تچۆمبانگۆ و زارۆمدارێی-ی وڵاتی نیجەر کە دەکەونە نزیک سنووری مالی.
لە رووداوەکەدا ٥٦ سڤیل کوژران و ٢٠ ی دیکە برینداربوون.
ھێرشەکان لەلایەن ئاکاچی ئاھادا وەزیری ناوخۆی ئەو وڵاتە، پشتڕاستکرایەوە و ھێزی سەربازیی رەوانەی ناوچەکە کراوە.