TR KU SO
FB X
Cîhan

نەرویج سزای دارایی بەسەر مێتا دەسەپێنێت

Rozan Ateş
Yazar
📅 08 Ağustos 2023 21:45

پەیامی کورد... نەرویج سزای دارایی بەسەر مێتا دەسەپێنێت


سەرۆکی بەشی نێودەوڵەتی پاراستنی زانیارییەکانی نەرویج رایگەیاند، سزای دارایی بەسەر کۆمپانیای مێتا بەبڕی نزیکەی ١٠٠ هەزار دۆلار بەهۆی بەکارهێنانی زانیاری تایبەتی هاوڵاتی وڵاتەکەیان بە مەبەستی ریکلام کردن دەسەپێنێنن.


ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، تۆبیاس جۆدین سەرۆکی بەشی نێودەوڵەتی پاراستنی زانیارییەکانی نەرویج رایگەیاندووە، لە ١٤ی ئابی ئەمساڵەوە سزایەکی گەورە بەسەر کۆمپانیای مێتا دامەزرێنەری فەیسبوک بە بڕی ٩٨ هەزار دۆلار لە رۆژێکدا بەهۆی بەکارهێنانی زانیاری تایبەتی هاوڵاتی وڵاتەکەی بە مەبەستی ریکلام کردن دەسەپێنێت.
تەرمی ژنێک لە گەڕەکێکی سلێمانی دۆزرایەوە
ئاماژەی بەوەشکرد، " کۆمپانیای مێتا مافی ئەوەی نییە زانیاری تایبەتی هاوڵاتیانی نەرویج بۆ مەبەستی بازرگانی خۆی بەکاربهێنێت".


جۆدین باسی لەوەکرد، سزاکە تا ٣ی مانگی تشرینی دووەم بەردەوام دەبێت و حکومەت دەتوانێت بڕیارەکە بکاتە هەمیشەیی ئەگەر هاتوو کۆمپانیاکە ئەو کێشەیە چارەسەر نەکات.

ئەمە لەکتێکدایە، هەفتەی رابردوو کۆمپانیای مێتا رایگەیاند، بەنیازە رەزامەندی لە بەکارهێنەرانی یەکێتی ئەوروپا وەربگرێت، پێش ئەوەی کۆمپانیاکان دەست بە کارەکانی ریکلام کردن بکەن.

Paylas: