TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەندامانی گرووپێکی سەر بە داعش کە ئەنبار دەستگیر کران

Rozan Ateş
Yazar
📅 11 Aralık 2023 22:03


پەیامی کورد... ئەندامانی گرووپێکی سەر بە داعش کە ئەنبار دەستگیر کران

دەستەی ئۆپراسۆنەكانی پارێزگای ئەنبار لە ئۆپراسۆنێكدا دەستگیركردنی 5 ئەندامی داعشی راگەیاند و زانیاری لەسەر ئامانجەكانی ئەو باندە بڵاوكردەوە.

دەستەی ئۆپراسۆنەكانی پارێزگای ئەنبار لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" دەستەی هێزە ئەمنییەكانی ئەنبار هەڵیانكوتایە سەر چەند ناوچەیەكی ئەنبار وەك فەللوجە، رەمادی، عەنە و قائیم و لە ئۆپراسۆنێكدا پێنج ئەندامی داعشیان دەستبەسەركرد".

ئەوەشی خستەڕوو، " پاش دەستبەسەركردنی ئەو پێنج تیرۆریسە لە میانەی لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیاندا دانیانبەوەدا ناوە كە پیلانیان بۆ ئەنجامدانی كاری تیرۆریستی لە پارێزگاكە داڕشتووە".

ڕوونیشیکردەوە، " ئەو باندە چەك و بۆمبی دەستكەوت و ئامێری بۆمبڕێژكراویان دروستكردووە لەمیانەی دەستبەسەركردنیان دەستبەسەر ئەو ئامێر و چەك و تەقەمەنییانەدا گیراوە".

Paylas: