TR KU SO
FB X
Cîhan

نرخی نەوت دابەزی بۆ نزمترین ئاستی شەش مانگی ڕابردوو

Rozan Ateş
Yazar
📅 07 Ağustos 2022 21:42

پەیامی کورد... نرخی نەوت دابەزی بۆ نزمترین ئاستی شەش مانگی ڕابردوو

نەوتی خاو بۆ نزمترین ئاستی شەش مانگی ڕابردوو دابەزی، ترس هەیە لەوەی نرخەکان زیاتر داببەزن.

«نەوتی خاو هەفتەیەکی خراپی بەڕێکرد»، ئەمە قسەی شارەزایانی بواری نەوت و چاودێرانی بازاڕی وزەیە، هۆکارەکەش دابەزینی نرخی نەوتە بۆ ئاستێک کە لە مانگی شوباتی ئەمساڵەوە بێوێنە بووە.

ئێستا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٩٤. ٩٢ دۆلارە و ڕێژەی ١١٪ی نرخەکەی لەدەستداوە. خاوی نایمکس ٨٪ی نرخی پێشووی لەدەستداوە و بەرمیلێکی بە ٨٩ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

کۆتایی هەفتەی ڕابردوو، بانکی ئینگلتەرا هۆشداری دا لە نزمبوونەوەیەکی درێژخایەنی نرخی نەوت، ئەوەش ترسی لە بازاڕی وزەدا دروست کردووە و پێشبینیی قۆناغێکی نوێ دەکرێت کە تێیدا نرخی نەوت نزم ببێتەوە، جیاواز لە چەند مانگی ڕابردوو کە بەرزبوونەوەیەکی زۆری بە خۆ یەوە بینی و ١١٠ دۆلاری بۆ هەر بەرمیلێک تێ پەڕاند.

 

 

Paylas: