TR KU SO
FB X
Cîhan

وەزیری بەرگریی ئەمریكا هۆشداری دەداتە ئێران

Rozan Ateş
Yazar
📅 23 Ekim 2023 14:59

پەیامی کورد... وەزیری بەرگریی ئەمریكا هۆشداری دەداتە ئێران


ئەمڕۆ یەكشەممە لۆید ئۆستین وەزیری بەرگریی ئەمریکا هۆشداری دا کە ئەمریکا دوودڵی ناکات لە هەنگاونان و كرداری سەربازیی دژی هەر ڕێکخراو و وڵاتێک کە هەوڵی فراوانکردنی ململانێی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە نێوان حەماس و ئیسرائیل بدات.

ئێوارەی ئەمڕۆ و چەند کاتژمێرێک دوای ئەوەی پنتاگۆن رای گەیاند كە پێگە سەربازییەكانی خۆی لە ناوچەکەدا قایم كردووە، ئۆستین بە کەناڵی ABC Newsی راگەیاند ئامۆژگاریی ئەو گرووپ و دەوڵەتانە دەكەین كە هەوڵی فراوانکردنی ململانێکان دەدەن، کە وا نەکەن، دەنا ئەمریكا بە مافی خۆی دەزانێ بەرگری لە خۆی بكات و درێغی ناکەن لە گرتنەبەری هەنگاوی كردارەكی.

جێی باسە پێشتریش ئەمریكا هۆشداری دابوو لە فراوانکردنی شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیل.

هەر ئەمڕۆ ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هۆشداری دا کە واشنتۆن بە هۆی کردەوەکانی ئێران و بریکارەکانی لە ناوچەکەدا، ئەگەری پەرەسەندنی شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبینێت.

بلینکن لە چاوپێکەوتنێکدا دووپاتی كردەوە كە ئەمریکا بەدوای پەرەسەندنی شەڕەكەدا ناگەڕێت، هەروەها هیوادارە حەماس بارمتەكان ئازاد بكات.

Paylas: