TR KU SO
FB X
Cîhan

وەزارەتی تەندروستی ئێران داوا لە ھاووڵاتیانی دەكات لە شوێنە گشتییەكان دەمامك ببەستن

Rozan Ateş
Yazar
📅 27 Kasım 2023 15:32

پەیامی کورد... وەزارەتی تەندروستی ئێران داوا لە ھاووڵاتیانی دەكات لە شوێنە گشتییەكان دەمامك ببەستن

وەزارەتی تەندروستی ئێران داوای لە ھاووڵاتیانی كرد بەهۆی زیادبوونی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسەی وەک هەڵامەت و ئەنفلۆنزا و جۆرە نوێیەکانی کۆرۆنا، لە شوێنە گشتیەکان و قەرەباڵغەکاندا دەمامک ببەستن.

لە راگەیەندراوێكی وەزارەتەكەدا ھاتووە، ئەنفلۆنزا لە شەش هەفتەی ڕابردووەوە بە شێوەیەکی چڕتر تەشەنەیکردووە و دوو لەسەر سێی خەواندن لە نەخۆشخانەکان بەهۆی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسەدانە کە تووشی ئەنفلۆنزا ھاتوون.

 

Paylas: