TR KU SO
FB X
Cîhan

ڕووسیا : ووڵاتانی ڕۆژئاوایی خیانەتیان لە ئۆکراین کرد!

سارا
Yazar
📅 07 Aralık 2023 03:04
پەیامی کورد  ...  ڕووسیا : ووڵاتانی ڕۆژئاوایی خیانەتیان لە ئۆکراین کرد!

ماریا زاخارۆڤا ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لە کۆبوونەوەی هەفتانەی مۆسکۆ ڕایگەیاند : ووڵاتانی ڕۆژئاوا متمانەی گەلی ئۆکراین یان بەکارهێناوە و بە بەڵێنی هاوکاریکردنیان خیانەتیان لێکردوون.

زاخارۆڤا ئاشکرای کرد، ووڵاتانی ڕۆژئاوایی بەشێوەیەکی گاڵتەجاڕانە خەڵکی ئۆکراین یان فریوداوە و دەڵێت : نایانەوێت پرسی ئۆکراین کۆتایی پێ بێت ، ئەوان پێویستیان بە بەردەوامی ئەم داستانە هەیە.

جگە لەوەش زاخارۆڤا باسی لە بوونی دانووستانی نهێنی نێوان ڕووسیا و ئۆکراین بۆ ئاشتی کرد.

زاخارۆڤا لە کۆبوونەوەکەدا ڕایگەیاند کە مەترسی ململانێی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ناتۆ لە زیادبووندایە.

Paylas: