Cîhan
کوردێکی باکووری کوردستان لە لایەن پارێزگاری بەرلینەوە خەڵاتی پێدەبەخشرێت
پەیامی کورد - رەزا باران، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی بەرلین كوردێكی باكووری كوردستانە و 40 ساڵی تەواوە بەبێ وەستان و ماندوبوون سەرقاڵی کارکردنە بۆ خەڵک و شاری بەرلین، وەک رێزێک بۆ ئەو خەباتەی ئەو پیاوە کوردە، لە لایەن پارێزگاری بەرلینەوە بە ئامادەبوونی دەیان کەس خەڵاتی رێزلێنانی پێبەخشرا.
رەزا باران، لە نەوەدەکانی سەدەی رابردوودا دەبێتە ئەندامی پەرلەمانی بەرلین و لە بواری ناسنامە و زمانی کوردیەوە خزمەتێکی گەورە پێشکەش بە کوردانی بەرلین دەکات.
رەزا باران، 14 دەیەیە وەک کەسێکی چالاک لە ناو کوردانی بەرلین کار دەکات. ھاوڕێیەکی کە لە مەراسیمەکەدا ئامادەبوو باس لەوە دەکات، کە بەیەکەوە پەرلەمانتاری بەرلین بوونە و خەباتی دپلۆماتیان بۆ کورد کردوە.