TR KU SO
FB X
Cîhan

یاریدەدەری تایبەتی دۆناڵد ترامپ تووشی کۆرۆنا دەبێت

سارا
Yazar
📅 04 Ekim 2020 22:01

پەیامی کورد     ...   یاریدەدەری تایبەتی دۆناڵد ترامپ تووشی کۆرۆنا دەبێت

بە پێی هەواڵی میدیاكانی ئەمریكا بڵاویانكردەوە كە یاریدەدەرێكی تایبەتی دۆنالد ترامپ و كارمەندی كۆشكی سپی تووشی كۆرۆنا بوە.
لەو بارەیەوە دو بەرپرسی كۆشكی سپی هەواڵەكەیان بۆ سی ئێن ئێن پشتڕاستكردوەتەوە و رایانگەیاندوە، نیکۆلاس لۆنا، یاریدەدەرێكی تایبەتی دۆنالد ترامپ، سەرۆكی ئەمریكا پشكنینی كۆرۆنای ئەنجامداوە و دەركەوتوە هەڵگری ڤیرووسەكەیە.
هەر بەگوێرەی میدیاكانی ئەمریكا، نیكۆلاس لونا، یەكێكە لە كەسە زۆر نزیكەكانی ترامپ و بە درێژایی شەو و رۆژ یاوەری دۆنالد ترەمپ دەكات، ئەمەش هاوكاتە لەگەڵ تووشبوونی ترامپ و هاوسەرەكەی بە ڤیرووسی كۆرۆنا.
میدیاكان باسیان لەوەشكردوە، ئەو یاریدەدەرەی ترامپ، رۆژانە مامەڵەی بە قەڵەم و نووسراو و دەقی نامەكان و تەنانەت كتێبەكانی ترامپیشەوە دەكات.

Paylas: