TR KU SO
FB X
Cîhan

گەریلاکان لە دوو قۆڵەوە هێرشی سەر سوپای تورکیایان کرد

سارا
Yazar
📅 27 Mart 2018 01:19

گەریلاکانی هەپەگە لە ناوچەکانی دەوروبەری جولەمێرگ و بەدلیس لە دژی هێزەکانی سوپای تورکیا چالاکییان ئەنجامدا و گورزی جەرگبڕیان لێدان.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لە سەر ماڵپەڕی فەرمییدا ڕاگەیەندراوێکی لە بارەی چالاکیی گەریلاکان لە بەدلیس و جولەمێرگ بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ڕۆژی ٢٢ی ئازار سوپای تورکیا لە ناوچەکانی مێرگەلۆ، سیسەر، کەمبەر و سێگوزای سەربە بەدلیس ئۆپراسیۆنێکی دەستپێکرد، هەر ئەو رۆژە کاتژمێڕ ٠٧:٠٠ی سەرلەبەیانی گەریلاکانمان لە دژی ئۆپراسیۆنەکە چالاکیان ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا ژمارەیەک کوژران و برینداربوون، کاتژمێر ٠٣:٠٠ی پاشنیوەڕۆ لە چالاکییەکی دیکەدا سەربازێکی سوپای تورکیا کوژرا و یەکێکی دیکەش برینداربوو، ئۆپراسیۆنی سوپای تورک ڕۆژی ٢٣ی ئازار بەبێ ئەنجام کۆتایی پێهات.

لە کۆتاییدا هەپەگە ڕایگەیاند: دوێنێ کاتژمێر ٠٢:٥٠ خولەکی پاشنیوەڕۆ، سوپای تورکیا بە فڕۆکەی جەنگی ناوچەکانی کاتۆ سولە و چەمی خابوری سەربە هەفتانینی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیایان بۆردوومان کرد.

هەروەها هەپەگە دوێنێ ڕاگەیاندراوێکی تری سەبارەت بە شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان گەریلاکانیان و هێزەکانی سوپای تورکیا لە ناوچە جیاجیاکانی باکوری کوردستان بڵاوکردەوە و تیایدا هاتبوو، لە ناوچەکانی زاپ و چەلی جۆلەمێرگ ١٠ سەرباز، لە ناوچەکانی قلەبانی شرنەخیش ١٠ کۆنترا گەریلا (یەکەی تایبەتی دژە گەریلا) و لە لیجەی ئامەدیش ٨ سەرباز و لە ناوچەکانی شەهید کەنداڵیش ٤ سەرباز کوژراون و ٤ سەربازی تریش برینداربوون. هەروەها گەریلاکانیان ڕۆژی ١٦ حوزەیران لە شرنەخ "سیخوڕێکیان بە ناوی محەمەد بەلدەک، کە بە ناوی شوانێیەتییەوە شوێنی گەریلای ئاشکراکردووە سزا دراوە".

Paylas: