سوپای پاسداران بە مووشەک هێرشی کردووەتە سەر بنکەکانی هێزی پێشمەرگە
پەیامی کورد ... سوپای پاسداران بە مووشەک هێرشی کردووەتە سەر بنکەکانی هێزی پێشمەرگە
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان سوپای پاسدارانی ڕێژیمی ئیسلامی ئێران بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشه‌ک هێرشی کردووەتە سه‌ر بنكه‌کانی هێزی پێشمه‌رگه له شاخه‌كانی كوردستان.
ئەمڕۆ دووشه‌ممه ٣ی ئۆگۆست، كاتژمێر ١٢ی نیوه‌ڕۆ به كاتی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات، و ١٠و نیو بە کاتی هەرێمی کوردستان سوپای پاسدارانی ڕێژیمی ئیسلامی ئێران، به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان هێرشی كرده سه‌ر بنكه‌کانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان.
له‌و هێرشه‌دا كه له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه و به ڕاكێت له بنكه‌کانی هێزی پێشمه‌رگه دراوه، زیانی زۆر به‌ر یه‌كێک له بنكه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه له شاخه‌كانی كوردستان كه‌وتووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌و هێرشه‌دا هیچ زیانێكی گیانی به‌رنه‌كه‌وتوه و به خۆشییه‌وه پێشمه‌رگه‌كان سڵامه‌تن و ته‌نیا زیانی ماددی به‌ر بنكهیەک كه‌وتووه.