ئێران بەرامبەر قسەکانی ئیسرائیل کاردانەوەی خۆی ڕاگەیاند
وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە سەبارەت بە قسەکانی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوەکەگرتووەکان سەبارەت بە هەبوونی دام و دەزگای ناوەکی شاراوە لە تاراندا ، ووتی : ئەم ڕژیمە ناتوانێ بە فڕوفێڵ چەکە ناوەکییەکانی خۆی بە شاراوەیی بهێڵێتەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، محەمەد جەواد زەریف لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تویتەر نووسی : هیچ هۆنەر و فڕوفێڵێک ناتوانێ ئەم ڕاستییە لە ناو سەرلێشیواوی دا بهێڵێتەوە کە ئیسرائیل تەنیا ڕژیمە لە ناوچەکەی ئێمەدا کە بەرنامەی چەکی نەوەکی شاراوە و ڕانەگەێندراوی هەیە . لەوانەش زەرادخانەی ڕاستەقینەی بۆمبی ناوەکی .
ئەو هەروەها ووتی : کاتی ئەوە هاتووە کە ئیسرائیل ئێعتراف بەمە بکات و دەرگاکانی بەرنامە ناوەکییەکانی خۆی لە نایاسایین بکاتەوە بە ڕووی چاودێرانی نێونەتەوەیی .
ئەمە لە کاتێکدایە کە ڕۆژی پێنجشەممە لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بێنیامین ناتانیاهوو بە نیشاندانی " پلانێک " ڕایگەیاند کە ئەنبارێکی ناوەکی شاراوەی لە ناوچەیەک لە تاران دۆزیوەتەوە .
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە پەراوێزی قسەکانی خۆی لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دا هەواڵیدا لە هەبوونی ئەنبارێکی شاراوە لەگەڵ مەواد و کەل و پەلی مەوادی ناوەکی ، کە دەوترێ گرووپێکی ئێستێخابارتی ئیسرائیلی ئەم ئەنبارەیان لە پایتەختی ئێران دۆزیوەتەوە .
ئەو هەروەها ڕایگەیاند : " ئێران دام و دەزگایەکی شاراوەی هەیە لە تاران . ئەمڕۆ ، من بۆ یەکەمین جار لەمبارەوە بە شێوەیەکی گشتگیر قسە دەکەم . " هەروەها ووتی وێنەی ئاسمانی و سەتەلایتی و وێنەیەک لە دیوار و دەرگایەکی ئاسنین نیشان دەدات .
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل هەروەها ووتی : لەم ناوچەیەدا ، لانیکەم ١٥ کانتینێر لەگەڵ کەل و پەل و مەوادێک سەبارەت بە پڕۆژەی ناوەکی ئێران بوونی هەیە . ناتانیاهوو هەروەها ووتی : هەموو کێشی ئەم کەل و پەلانە دەتوانێ ٣٠٠ تەن بێت .ئەو داوای لە دەزگای ئاژانسی ناوەکی کرد تا هەرچی زووە چاودێرانی ئەم ناوچەیە بپشکنن .