TR KU SO
FB X
Kurdistan

مۆسکۆ بەرامبەر شەڕی ئێران و ئیسرائیل هەڵوێستی وەرگرت

سارا
Yazar
📅 11 Mayıs 2018 03:00

گوتەبێژی کرملین، وەک کاردانەوەی بەرامبەر بە شەڕ و پێکدادانەکانی شەوی رابردووی میلیشیا ئێرانیەکان و سوپای ئیسرائیل، داوای لەم دوو وڵاتە کرد، کە پشوودرێژ بن و لە قووڵ بوونەوەی کێشەکان خۆیان بە دوور بگرن.

دیمێتری پسکۆف، گوتەبێژی کرملین، هەروەها جەخت دەکاتەوە، کە ئێران و ئیسرائیل کێشە و ناکۆکیەکانیان بە رێگەی دیپلۆماسی و گفتوگۆ چارەسەر بکەن.

هەر یەک لە ووڵاتانی بەریتانیا و ئەڵمانیا، ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٠-٥-٢٠١٨، ئێرانیان بە ناسەقامگیرکردنی ناوچەکە و دەستپێشخەری لە هێرش بۆ سەر ئیسرائیل تۆمەتبار کرد.

Paylas: