TR KU SO
FB X
Cîhan

ئێران باڵیۆزێکی نوێ دەنێرێتە عێراق

Rozan Ateş
Yazar
📅 11 Nisan 2022 17:13

پەیامی کورد... ئێران باڵیۆزێکی نوێ دەنێرێتە عێراق

ئێران باڵیۆزێکی نوێی بۆ بەغدا دەستنیشان کرد و تاران لەبارەی دەستبەکاربوونییەوە ڕوونکردنەوە دەدات.

سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، حوسێن ئال سادق وەک باڵیۆزی نوێ لە عێراق دیاریکراوە.

حوسێن ئال سادق جێگەی ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی ئێستای ئێران لە بەغدا دەگرێتەوە و خەتیب زادە لەبارەی دەستبەکاربوونییەوە وتی، «بەم نزیکانە ئەرکەکانی دەستت پێ دەکات».

بەپێی زانیارییەکان، حوسێن ئال سادق یەکێکە لە سەرکردە دەستڕۆیشتووەکانی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران.

هەر لەو کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەدا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، ڕەنگە بەم نزیکانە فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق سەردانی تاران بکات.

Paylas: