Cîhan
ئۆکراینا و ئەڵمانیا زیادکردنی گەمارۆکان بۆ سەر ڕووسیایان تاوتوێ کرد
پەیامی کورد... ئۆکراینا و ئەڵمانیا زیادکردنی گەمارۆکان بۆ سەر ڕووسیایان تاوتوێ کرد
سەرۆکی ئۆکراینا ڤلادیمیر زێلێنسکی و ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئۆلاف شۆڵز تاوتوێی بەرەکانی بارودۆخی پێشەوەی جەنگەکەی نێوان ئۆکراینا و ڕووسیایان کرد و باسیان لە ئەگەری زیادکردنی سزاکانی سەر مۆسکۆش کرد.
زێلێنسکی گوتی " گفتوگۆیەکی بەسوودم لەگەڵ ڕاوێژکاری ئەڵمانیادا ئەنجامدا. تاوتوێی بارودۆخی بەرەکانی پێشەوە و سەپاندنی سزای زیاترمان کرد بەسەر ڕووسیا."
گوتیشی ئۆکراینا پشتی بە یارمەتی زیاتری ئەڵمانیا بەستووە لە ڕێگایدا بەرەو بە ئەندامبوونی لە یەکێتی ئەورووپادا.