ئاکسیووس : ترامپ و ناتانیاهوو لەسەر زیادکردنی فشارە ئابوورییەکان بۆ سەر ئێران رێککەوتن
پەیامی کورد ... ئاکسیووس : ترامپ و ناتانیاهوو لەسەر زیادکردنی فشارە ئابوورییەکان بۆ سەر ئێران رێککەوتن
ڕۆژی شەممە، بەگوێرەی زانیارییەکانی ماڵپەڕی ئەکسیۆسی ئەمریکی کە لە زاری دوو بەرپرسی باڵای ئەمریکاوە بڵاوی کردووەتەوە، ، دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و بێنیامین ناتانیاهوو ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، لە کۆبوونەوەی ڕۆژی چوارشەممەیاندا لە کۆشکی سپی، لەسەر پلانێکی نوێ ڕێککەوتوون بۆ زیادکردنی فشارە ئابوورییەکانی سەر ئێران، بەتایبەتی لە کەرتی فرۆشتنی نەوت بە چین.
ئەو ماڵپەرە باسی لەوەش کردووە، چین بە کڕیاری سەرەکی نەوتی ئێران دادەنرێت و زیاتر لە ٨٠%ی هەناردەی نەوتی ئەو ووڵاتە بۆ چین دەچێت. واشینتۆن و تەلئەڤیڤ پێیان وایە ئەگەر پێکەن ناچار بکرێت کڕینی نەوت لە تاران کەم بکاتەوە، ئێران ناچار دەبێت لە بەرنامە ئەتۆمییەکەیدا پاشەکشە و سازشی گەورە بکات.
ئاماژەشی داوە، بۆ ئەم مەبەستە، ترامپ ١٠ رۆژ لەمەوبەر بڕیارێكی واژوو كردووە کە رێگە بە وەزارەتەکانی دەرەوە و بازرگانی دەدات، سزای گومروگی تا رێژەی ٢٥% بسەپێنن بەسەر هەر ووڵاتێکدا کە بازرگانی لەگەڵ ئێران بکات، ئەمەش راستەوخۆ وەک کارتێکی فشار دژی چین بەکاردەهێنرێت.
بەرپرسە ئەمریکییەکان ئاشکرایان کردووە کە ترامپ و ناتانیاهوو لەسەر ئامانجی کۆتایی هاوڕان، کە ئەویش ڕێگریکردنە لەوەی ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، بەڵام لەسەر شێوازی گەیشتن بەو ئامانجە جیاوازن؛ ناتانیاهوو ، پێی وایە هیچ ڕێککەوتنێکی باش لەگەڵ ئێران دا ناکرێت و تاران پابەندی هیچ واژۆیەکی نابێت؛ هاوکات ترامپ، دەیەوێت شانسێکی دیپلۆماسی بدات و ڕایگەیاندووە، با تاقی بکەینەوە بزانین دەگەینە ڕێککەوتن یان نا.