TR KU SO
FB X
Cîhan

ئێران: وەڵاممان بۆ ھەڕەشەکانی ئیسرائیل وێرانکەر دەبێت

Rozan Ateş
Yazar
📅 31 Aralık 2022 19:08

پەیامی کورد... ئێران: وەڵاممان بۆ ھەڕەشەکانی ئیسرائیل وێرانکەر دەبێت

فەرماندەیەکی باڵای سوپای پاسدارانی ئێران ھۆشداری دەداتە ئیسرائیل و دەڵێت وەڵامەکانیان بۆ ھەڕەشەکانی وێرانەکەر دەبێت.

لیوا غولام رەشید فەرماندەی باڵای سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند: ئیسرائیل بەردەوامە لەسەر ھەڕەشەکردن لە کردنە ئامانجی بەرژوەندییەکانی ئێران لەناوچەکە بە پشتیوان و پاڵپشتی سەرەکیی ئەمریکا.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەڵام پێویستە ئیسرائیل پەند لە ھەڵەی ئەو وڵاتانە وەربگرێت کە نەیاری ئێران بوون، چونکە وەڵامی تاران بۆ نەیارەکانی ھەمیشە زۆر ورد و وێرانکەر بووە.

غوڵام ئەوەشی خستەڕوو، ھەر وڵاتێک پشتیوانی ئیسرائیل بکات بۆ ھەڕەشەکردن لە ئارامی و ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، بەھەمان شێوەی ئیسرائیل تەماشای دەکەن و لەلایەن ھێزەکانیانەوە دەکرێتە ئامانج.
 

Paylas: