پەرلەمانی عێراق بۆ بڕیاردان لەسەر هێزەکانی ئەمەریکا کۆدەبێتەوە
پەیامی کورد... پەرلەمانی عێراق بۆ بڕیاردان لەسەر هێزەکانی ئەمەریکا کۆدەبێتەوە
بڕیارە ئەمڕۆ لەسەر داوای زیاتر لە ١٠٠ ئەندام پەرلەمانی عێراق له باره‌ی كۆتاییهێنان به ئه‌ركی هاوپه‌یمانان و هێزه‌كانی ئه‌مەریكا له ناوچەکە كۆببێته‌وه.
بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەکە بێت، ئەمڕۆ شەممە ١٠ی شوباتی ٢٠٢٤ پەرلەمانی عێراق کاتژمێر ٥:٠٠ی ئێوارە پەرلەمان کۆدەبێتەوە و له باره‌ی ده‌ستدرێژییه‌كانی سه‌ر سه‌روه‌ریی عێراق و کۆتایی هاتن بە ئەرکی هێزەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانان گفتوگۆدەکات.
ئەم کۆبوونەوەیە لەسەر پێشنیار و له‌سه‌ر داوای ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری لایه‌نه شیعییهكانه، كه زیاتر له ١٠٠ واژۆیان بۆ ئه‌نجامدانی ئەم کۆبوونەوە نائاساییە کۆکردەوە.
داواكاری و پێشنیار بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق، له دوای ئه‌و هێرشه دێت كه شه‌وی ٧ی ئه‌م مانگه له لایه‌ن ئه‌مەریكا كرایه سه‌ر چه‌ند به‌رپرسێكی حزبوڵڵای عێراق له ناو به‌غدا و تێیدا سێ كه‌س كوژران، كه یه‌كێكیان سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای حزبه‌كه بوو.