TR KU SO
FB X
Cîhan

سەرپەرشتیاری سوپای ئەمریكا لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست سەردانی ئیسرائیل دەكات

Rozan Ateş
Yazar
📅 17 Ekim 2023 12:26

پەیامی کورد... سەرپەرشتیاری سوپای ئەمریكا لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست سەردانی ئیسرائیل دەكات


گەورە بەرپرسێكی سوپای ئەمریكا لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست سەردانی ئیسرائیل دەكات و پشتیوانی وڵاتەكەی لەجەنگی سەر غەززە بۆ بەرپرسانی ئیسرائیل دووپات دەكاتەوە.

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردۆتەوە، ژەنەرال (ئێریك كۆرێلا) سەرپەرشتیاری سوپای ئەمریكا لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست سەردانی ئیسرائیل دەكات و چاوی بە گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتە دەكەوێت.

سەردانەكەی ئەو گەورە بەرپرسەی سوپای ئەمریكا لە كاتێكدایە كە لەچەند رۆژی رابردوودا هەریەكە لە وەزیری دەرەوەو بەرگری ئەمریكا گەیشتنە ئیسرائیل و بڕیاریشە بەم نزیكانە سەرۆكی ئەمریكا سەردانی ئیسرائیل بكات.

گەورە بەرپرسانی ئەمریكا هەموو ئامادەییەكیان بۆ ئیسرائیل لە هەمبەر جەنگی سەر كەرتی غەززە دووپات كردۆتەوە لە دژی بزووتنەوەی حەماس.

Paylas: