TR KU SO
FB X
Cîhan

سبەی شاندی دانووستانكاری حكوومەتی هەرێم دەچێتە پەرلەمان

سارا
Yazar
📅 11 Nisan 2021 18:31

پەیامی کورد      ...     سبەی شاندی دانووستانكاری حكوومەتی هەرێم دەچێتە پەرلەمان

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەینێت ، سبەی شاندی دانووستانكاری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، سەردانی پەرلەمانی كوردستان دەكەن و باسی رێككەوتنی نێوان ھەرێم و بەغدا لەبارەی بوودجەوە دەكەن، بۆ ئەوەی پەرلەمانیش ئاگاداری ووردەكاری رێككەوتنەكە بێت.

ئەرشەد حسێن ، ڕایگەیاند ، بڕیارە سبەی دووشەممە، شاندی دانووستانكاری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لەگەڵ بەغدا، بێنە پەرلەمانی كوردستان و ڕوونكردنەوە لەبارەی رێككەوتنی نێوان ھەرێمی كوردستان و بەغدا سەبارەت بە پِڕۆژەیاسای بوودجەی گشتی عێراق بۆ ئەمساڵ، بدەن.

حسێن گوتیشی، شاندی دانووستانكاری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان باسی ووردەكاری رێككەوتنەكە دەكات، كە بە چ میكانیزمێك رێككەوتوون، بۆیە دەیانەوێت پەرلەمان ئاگاداری ووردەكاری رێككەوتنەكە بێت.

لەبارەی یاسای بوودجەی ھەرێمی كوردستانیش، ناوبراو ووتی: "كە شاندی دانووستانكاری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان سەردانی پەرلەمانیان كرد، ئەوكات دیار دەبێت كە باسی بوودجەی ھەرێمیش دەكەین یاخود نا، چاوەڕێش دەكەین بێنە پەرلەمان، ئەوكات بۆمان ڕوون دەبێتەوە".

Paylas: