TR KU SO
FB X
Cîhan

شەپۆڵێكی خۆڵ بارین بۆ عێراق بەڕێوەیە

Rozan Ateş
Yazar
📅 27 Haziran 2023 13:26

پەیامی کورد... شەپۆڵێكی خۆڵ بارین بۆ عێراق بەڕێوەیە


شارەزایەكی كەشناسی ئاشكرایكرد، شەپۆڵێكی چڕی خۆڵبارین بەڕێوەیەو لە ئەمشەوەوە دەگاتە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان.

(ئاراس جەبار) شارەزای كەشناسی ڕایگەیاند: لە كاتەكانی ئەمشەودا بارستە هەوایەك لە دەریای ناوەراستەوە ناوچەكانمان دەگرێتەوە بەهۆیەوە ئەگەری هاتنی شەپۆڵێكی خۆڵبارین دەبێت.

ڕاشیگەیاند: شەپۆڵە خۆڵبارینەكە بەرێژەی كەم بۆ مامناوەند زیاتر كاریگەری لەسەر سنووری پارێزگای كەركوك و گەرمیان دەبێت و لە ناوەڕاستی عێراق چڕ دەبێتەوە.

هەروەها ڕایگەیاند: بۆ سبەی سێشەممە ئاسمانی هەرێم ساماڵ و كەمێك ناڕوون دەبێت، پلەكانی گەرماش بەراورد بە ئەمڕۆ دووشەممە بە ڕێژەی (2 تا 4) پلە بە جیاوازی ناوچەكان نزم دەبێتەوە، هەروەها خێرای باش لە كاتەكانی پاش نیوەڕۆ چاڵاك دەبێت 10 – 30 كم/س لە ئاڕاستەی باشووری رۆژئاواوە.

Paylas: