TR KU SO
FB X
Cîhan

شەڕی ئۆكرانیا مەترسی لەسەر دەسەڵاتی پۆتین دروست كردووە

Rozan Ateş
Yazar
📅 27 Aralık 2022 21:14

پەیامی کورد... شەڕی ئۆكرانیا مەترسی لەسەر دەسەڵاتی پۆتین دروست كردووە

رۆژنامەی "دەیلی ئێكسپرێس"ی بەریتانی بڵاویكردووەتەوە، بەردەوامی شەڕی ئۆكرانیا مەترسی لەسەر دەسەڵاتی پۆتین دروست دەكات و ئەگەری هەیە بەهۆی زۆری تێچووی جەنگەوە كەسە نزیكەكانی لێی هەڵبگەڕێنەوە.
ئۆلگا لاوتمان شارەزای روسی لە سەنتەری توێژینەوەی سیاسەتی ئەوروپی بە رۆژنامەكەی وتووە، جێی سەرسوڕمان نییە ئەگەر رژێمی پۆتین لە ساڵی 2023دا بڕوخێت، ئەوەش لەسەر دەستی كەسە نزیكەكانی خۆی نەك گەلی روسیا.
سەبارەت بەو راپۆرتانەی باس لە تەندروستی پۆتین و لاوازی سەركردایەتییەكەی دەكەن وتویەتی، ئەو زانیاریانە لە كەسە نزیكەكانی خۆیەوە دزەی كردووە، بەڵام هەمیشە زانیاریەكان سەبارەت بە تەندروستی ناوبراو لەلایەن دەزگا ئەمنییەكانی روسیاوە دەشاردرێنەوە.
لەلایەكی ترەوە بەڕێوەبەری سەنتەری روسی بۆ توێژینەوە لە كۆمەڵگەی دوای پیشەسازی وتویەتی، تەنها لە رێگەی هەڵگەڕانەوە لە "كۆشكی كرملن"ەوە دەتوانرێت پۆتین لە دەسەڵات دوور بخرێتەوە، ئەوەش كاتێك رودەدات كە چینی باڵای روسیا هەست بەوە بكەن ناوبراو بەرەو رێگەیەكی داخراویان دەبات.
بەپێی راپۆرتە رۆژنامەوانییەكان، لە ئێستادا شەڕی ئۆكرانیا گەورەترین سەرچاوەی نیگەرانی روسیەكانە و ئەوەش لە تۆڕی كۆمەڵایەتییەكان بەتەواوەتی دەردەوێت، دەسەڵاتدارانی روسیاش دەستیان كردووە بە سڕینەوەی ئەو كۆمێنت و پۆستانەی نیگەرانییەكان پیشان دەدەن، هەروەها هەڵاوسان دووەم سەرچاوەی نیگەرانی روسیەكان، كە ئەوەش بەهۆی شەڕی ئۆكرانیاوە سەریهەڵداوە.

Paylas: