TR KU SO
FB X
Cîhan

شەڕی ئەمریکا لەگەڵ ئێران ڕاستە ؟؟؟

سارا
Yazar
📅 21 Aralık 2018 01:04

پەیامی کورد ...  ئەمریکا دەیەوێ لە سووریا لەگەڵ ئێران شەڕ بکات ؟

بە پێی ڕاپۆرتێک ، لە کۆشکی سپی ڕایانگەیاند کە ئامانجی هەبوونی سەربازانی ئەمریکی لە سووریا ، شەڕ لەگەڵ ئێران نییە .

نوێنەری دەوڵەتی ئەمریکا بۆ هەوڵنێران لەئامانجی سەربازانی ئەمریکی لە شەڕ لەگەڵ گرووپی تێرۆریستی " داعش " ناوبرد .

ئەو هەروەها ووتی ئامانج لە هەبوونی سەربازانی ئەمریکی لە سووریا شەڕ لەگەڵ ئێران و یا پەرەپێدان بە شەڕی ناوخۆیی لە کۆماری سووریا نەبووە . تەنیا ئامانجی هەبوونی سەربازانی ئەمریکا لە سووریا ، لەناوچوونی گرووپی تێرۆریستی " داعش " ڕاگەێندراوە .

ماریا زاخارۆڤ ووتەبێژی فەرمی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی فێدراسیۆنی ڕووسیا جەختی کردەوە کە بە هەبوونی بەیانیەکانی ئەمریکا سەبارەت بە شەڕ لەگەڵ میلیشیاکان لە سووریا ، بوونی سەربازانی ئەمریکی لە سووریا هەر لە هەمان سەرەتاوە نایاسایی بووە. زاخاروڤ بە شی کردنەوەی ڕاگەێندراوی ترامپ سەبارەت بە پڕۆگرامی دەرچوونی یەکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە سووریا لەمبارەوە قسەی کرد

Paylas: