قسەکانی زەریف لە سەر ئەگەری شەڕی نێوان ئێران و ئەمریکا
پەیامی کورد ... وەزیری دەرەوەی ئێران لە ووتووێژی لەگەڵ ڕۆژنامەی بەریتانی ئیندیپێندێنت ڕایگەیاندووە کە " شەڕ لەگەڵ ئەمریکا " لە داهاتوویەکی نزیکدا نییە .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، موحەمەد جەواد زەریف ، وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لەم ووتووێژەدا ڕایگەیاندووە سەرەڕای ئەوەی کە باوەڕ بەوە ناکات شەڕ لە نێوان ئێران و ئەمریکا نزیک بێت بەڵام " هەندێک شتی لەناکاو لەوانەیە ببێتە هۆکاری تێکهەڵچوونی سەربازی .
زەریف لەم ووتووێژەی لەگەڵ ڕۆژنامەی ئیندیپێندێنت سەبارەت بە مەبەستی ئەوەی کە هەندێک شتی لەناکاو لەوانەیە ببێتە هۆکاری تێکهەڵچوونی سەربازی لە سەر تێپەڕبوون کەشتییەکان لە گەرووی هۆرمۆز ئاماژەی کرد . ئەو هەروەها دەست بە سەرکردنی چەند سەربازێکی ئەمریکی لە ساڵی ٢٠١٦ لە ئاوەکانی کەنداوی فارس ی یەکێکی دیکە لەو ڕووداوانە ناو برد کە هۆکاری شتی لەم شێوەیە ببێتە هۆکاری تێکهەڵچوون و شەڕ .
بەڕێوبەری دەزگای دیپلۆماسی ئێران لەم ووتووێژەدا هەروەها جارێکی دیکە ووتوویەتی کە بۆ گۆڕینەوەی زیندانیان لە نێوان تاران و واشینتۆن هەڵبژاردەی هەیە . ئەو هەروەها ئاماژەی کردووە کە ئێران ئامادەیە ئەمریکییە بەندکراوەکان لە ئێران لەگەڵ ئەو ئێرانیانەی کە بە تاوانی دەور دانەوەی گەمارۆوەکانی ئەمریکا و جێگەکانی دیکە دەستبەسەر کراون بگۆڕدرێن .
بەڕێوبەری دەزگای دیپلۆماسی ئێران ، ووتی هەرچەندە ووتووێژی لە ڕۆژانی ڕابردوودا لەگەڵ فاکس نیووز یەکەمین ووتووێژ نەبووە و ئەو کاتێک کە باڵیۆزی ئێران لە دەزگای نەتەوەکان بووە هەمیش لەگەڵ ئەم کەناڵە ووتووێژی کردووە . پەیوەندی ئەمریکا و ئێران لە دوای هاتنە سەر حۆکمی دۆناڵد ترامپ ئاڵۆزتر بووە .