TR KU SO
FB X
Cîhan

شرق الاوسط ... ئیسرائیل لە هێرشی ئاسمانی بە فڕۆکەی " ئێف - ٣٥ " بنکەیەکی سەرەکی سوپای پاسدارانی لە کەمپی ئەشرەف بۆمباران کردووە

سارا
Yazar
📅 30 Temmuz 2019 18:28

پەیامی کورد    ...   ئیسرائیل لە هێرشی ئاسمانی بە فڕۆکەی " ئێف - ٣٥ " بنکەیەکی سەرەکی سوپای پاسدارانی لە کەمپی ئەشرەف بۆمباران کردووە

زیاد بوونی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سوپای پاسداران لە عێراق و سووریا  ، هەروەها بێدەنگی سوپا لە کوژرانی چەکدارەکانی بەردەوامە .

بە گوێرەی ڕاپرتێک لە وێبسایتی شەرق الاوسط : ئیسرائیل هێرشە ئاسمانی و مووشەکییەکانی بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی سوپای پاسداران لە سووریا و عیراق تا دێت بەرەو زیاتر بوون دەڕوات .

ئەم ڕۆژنامەیە هەروەها ئاشکرای کردووە کە جگە لە بۆمباران کردنی بنکە و بارەگاکانی سوپای پاسداران و حەشی شەعبی لە پاریزگای سەڵاحەددین لە عێراق ، فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیسرائیل " ئێف - ٣٥ " یش هەروەها کەمپی ئەشرەف کە ئێستا شوێنی نیشتەجێ بوونی هێزەکانی سوپای قودس ە مووشەکباران کردووە .

Paylas: