Cîhan
ئیسرائیل: لانیکەم 22 کەس بەهۆی ئۆپەراسیۆنەكەی حەماس کوژراون
پەیامی کورد... ئیسرائیل: لانیکەم 22 کەس بەهۆی ئۆپەراسیۆنەكەی حەماس کوژراون
بەهۆی ئۆپەراسیۆنی "گەردەلوولی ئەقسا" لەلایەن بزووتنەوەی حەماسەوە، تاوەكو ئێستا لانیکەم 22 کەس گیانیان لەدەستداوە.
ئەمڕۆ شەممە 7-10-2023 مێگن دەیڤید ئادۆم کە ناوەندی تەندروستیی فریاکەوتنی ئیسرائیلە رایگەیاند،"لە بەیانییەوە لانیکەم 22 کەس بەهۆی هێرشەکەی بزووتنەوەی حەماسەوە لە ئیسرائیل کوژراون".
وەزارەتی تەندروستیی ئیسرائیلیش رایگەیاندووە،لانیکەم 545 کەس بەهۆی هێرشەکەوە برینداربوون،بە پێی ناوەندە تەندروستییەکەش سەروو 70 کەس لەوانە "بە سەختی" برینداربوون و چاوەوان دەکەن ژمارەی گیانلەدەستدان بەرزبێتەوە.
جێگەی باسە، ئەمڕۆ بزووتنەوەی حەماس دەستپێکردنی هێرشێکی سەربازییان دژی ئیسرائیل لە كەرتی غەززە بە ناوی "گەردەلوولی ئەقسا" ڕاگەیاند.