TR KU SO
FB X
Cîhan

ئیسرائیل سەرقاڵی پێکهێنانی هاوپەیمانییەکە دژ بە ئێران

Rozan Ateş
Yazar
📅 27 Şubat 2021 01:07

پەیامی کورد … ئیسرائیل سەرقاڵی پێکهێنانی هاوپەیمانییەکە دژ بە ئێران

 

ماوەی چەند مانگێکە حکوومەتی ئیسرائیل دەستیکردووە بە دانوستان لەگەڵ بەرپرسانی سعودیە و بەحرەین و ئیمارات، بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانەتییەک بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەوڵەکانی ئێران لە ناوچەکە.

 

 

 

کەناڵی تەلەفزیۆنی I24ی ئیسرائیل لە راپۆرتێکدا ئاشکرایکردووه‌، بەپێی ئەو زانیاریانەی دەستیان کەتووە، ماوەی چەند مانگێکە حکومەتی ئیسرائیل دەستیکردووە بە دانوستان لەگەڵ بەرپرسانی سعودیە و بەحرەین و ئیمارات، بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانەتییەک بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەوڵەکانی ئێران لە ناوچەکە.

 

هه‌ر به‌پێی‌ ڕاپۆرته‌كه‌ی‌ ئه‌و كه‌ناڵه‌، تاوەکو ئێستا حکومەتی ئیسرائیل، بەفەرمی ئەو راپۆرتەی پشتڕاست نەکردووەتەوە بەڵام، چەند کاتژمێرێک پاش بڵاوبوونەوەی ئەو راپۆرتە، نوسینگەکانی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و شای بەحرەین، رایانگەیاند، حەمەد بن عیسا ئالی خەلیفە جێنشینی پاشای بەحرەین پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئەنجامداوە و تیایدا دەربارەی پەرەپیدانی هاوکاری دوولایەنە و مەترسییەکانی ئێران لە ناوچەکە گفتوگۆیان کردووە.

Paylas: