TR KU SO
FB X
Cîhan

تاڵیبان كۆنتڕۆڵكردنی پەنجشیری راگەیاند

Rozan Ateş
Yazar
📅 06 Eylül 2021 15:19

پەیامی کورد … تاڵیبان كۆنتڕۆڵكردنی پەنجشیری راگەیاند

وتەبێژی تاڵیبان، كۆنتڕۆڵكردنی ویلایەتی پەنجشیری راگەیاند، بەرەی بەرخۆدانی نیشتمانیی ئەفغانستانیش ئەو بانگەشەیە رەتدەكاتەوە.

زەبیحوڵڵا موجاهید ، وتەبێژی تاڵیبان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر راگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە و دەربارەی دواین بەرەوپێشچوونەكانی پەنجشیر زانیاری خستووەتەڕوو و، نوسیوویەتی: "ویلایەتی پەنجشیر بە تەواوی فەتح كرا".

لە بەرامبەردا عەلی مەیسەم یەكێك لە وتەبێژەكانی بەرەی بەرخۆدانی نیشتمانی بە تۆڕی هەواڵی (بی بی سی) راگەیاندووە، هەواڵی كۆنتڕۆڵكردنی ویلایەتی پەنجشیری دوورە لە راستییەوە و كۆنتڕۆڵ نەكراوە و روبەڕوبونەوە بەردەوامە.

بەرەی بەرخۆدانی ئەفغانستان كە لەلایەن ئەحمەد مەسعوود-ی كوڕی وەزیری پێشووی بەرگری ئەفغانستان، ئەحمەد شا مەسعوود رابەرایەتی دەكرێت، دوای ئەوەی لە 15ی ئابدا تاڵیبان توانی كابوڵ-ی پایتەخت كۆنتڕۆڵ بكات، كۆمەڵێك داوای لە تاڵیبان هەبوو بەڵام دانوستانەكانی نێوانیان نەگەیشتە ئەنجام، دواتە هێزە چەكدارەكانی تاڵیبان هێرشیان كردە سەر ویلایەتەكە.

Paylas: