Cîhan
یەکێتیی پەرلەمانتارانی عەرەب لەبارەی دۆخی غەززە لە بەغداد کۆدەبێتەوە
پەیامی کورد... یەکێتیی پەرلەمانتارانی عەرەب لەبارەی دۆخی غەززە لە بەغداد کۆدەبێتەوە
بڕیارە یەکێتیی پەرلەمانتارانی عەرەب لە شاری بەغداد کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە دۆخی فەلەستین ئەنجامبدات.
لەمبارەیەوە روحی فەتوح سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانیی فەلەستین رایگەیاند: پەیوەندیمان بە محەمەد حەلبوسی کرد و داوامانلێکرد کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی یەکێتیی پەرلەمانتارانی عەرەب لە شاری بەغداد ئەنجامبدرێت، بە ئامانجی کۆتاییهێنانی ئەو دۆخەی لە کەرتی غەززە هەیە، وەڵامی حەلبوسی ئیجابی و خێرابوو و داوای لەسەرجەم پەرلەمانتارانی عەرەب کرد بۆ کۆبوونەوە.
ناوبراو ئاشکراشیکرد، چاوەڕێ دەکەین سەرجەم نوێنەرانی دەوڵەتە عەرەبییەکان ئامادەی کۆبوونەوەکە ببن.