٨ تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست دا
پەیامی کورد … ٨ تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست دا
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا ٢٢٣ كەسی نوێ تووشی كۆرۆنا بوون، هەشت كەسیش بە هەمان هۆكار مردوون.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا لەبارەی ئاماری ٢٤ كاتژمێری ڕابردووی پەتای كۆرۆنا، ئەمڕۆ دووشەممە ٢٢ی ئازار، ڕایگەیاند، “لە هەرێمی كوردستان ٢٢٣ كەسی تر توشی كۆرۆنا بوون، زۆرترین ژمارەی توشبوونیش لە پارێزگای دهۆك بووە كە ١٦٦ كەس توشبوون”.
لەبارەی مردن بە كۆرۆنا وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئاشكرایكردووە، “لەو ماوەیەدا هەشت كەس لە هەرێمی كوردستان بە پەتای كۆرۆنا مردوون، پێنج كەسیان لە هەولێر و یەك لە سلێمانی و دووش لە پارێزگای دهۆك.”
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی تەندروستی، ژمارەی ئەو كەسانەی لە ماوەی 24 كاتژمێردا چاكبوونەتەوە، بریتییە لە ١٨٩ كەس.