TR KU SO
FB X
Cîhan

تورکیا بەنیازە گەنمی گیرخواردووی ئۆکراینا دەرباز بکات

Rozan Ateş
Yazar
📅 19 Haziran 2022 17:52

پەیامی کورد... تورکیا بەنیازە گەنمی گیرخواردووی ئۆکراینا دەرباز بکات

تورکیا چاوەڕوانی پلانی نەتەوە یەکگرتووەکانە تایبەت بەو دانەوێڵەیەی لە ئۆکراینا گیری خواردووە.

وەزیری بەرگری تورکیا خوڵوسی ئاکار ڕایگەیاند، وڵاتەکەی چاوەڕوانی پێشهاتە خێراکانە لە بارەی پلانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هەناردەکردنی ئەو دانەوێڵەیەی لە ئۆکراینا گیری خواردووە.

وەزیری بەرگری تورکیا باسی لەوەشکرد، نزیکەی ١٥ کەشتییان هەیە کە دانەوێڵەیان لە بەندەرەکانی (ئۆکراینا) بار کردووە، چاوەڕوانی کۆبوونەوەیەکی دیپلۆماتکارەکانی ڕووسیا و ئۆکراینا و نەتەوە یەکگرتووەکان و تورکیا دەکەن، بۆ دەربازکردنی ملیۆنان تۆن گەنم کە لە بەندەرەکانی ئۆکراینا لە ژێر گەمارۆی ڕووسیا گیریان خواردووە و بەهۆی مینەوە گواستنەوەیان مەترسیدارە.

 

Paylas: