TR KU SO
FB X
Cîhan

تورکیا لە سوریاوە چەکداری بۆ ئازەربایجان ناردووە

Rozan Ateş
Yazar
📅 28 Eylül 2020 14:04

 

پەیامی کورد ... تورکیا لە سوریاوە چەکداری بۆ ئازەربایجان ناردووە

 

روانگەى سورى بۆ مافەکانى مرۆڤ رایگەیاند، تورکیا یەکەم کاروانی چەکدارانی گروپە سورییەکانى ناردووەتە ئازەربایجان بۆ روبەڕوبوونەوەی ئەرتەشی ئەرمینیا.

 

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، تورکیا لە شارى عەفرینى رۆژئاواى کوردستانەوە یەکەم کاروانی چەکدارانی میلیشیا سورییەکانى رەوانەى ئازەربایجان کردووە.

 

ئەوەش خراوەتەڕوو، لەماوەی سێ رۆژی رابردوودا ٣٠٠ چەکداری سوری سەر بە تورکیاوە کە لە گروپی 'سوڵتان موراد و عەماشات' بوون، گەیەنراونەتە سنورەکانی ئازەربایجان بۆ پاڵپشتی لە حکومەتی ئەو وڵاتە دژی ئەرمینیا، کە ئێستا کێشەیان لەناوچە سنورییەکان هەیە.

 

روانگەی سوری باسی لەوەشکردووە، هەر چەکدارێک ئەگەر لەسەر بڕیاری تورکیا بچێتە لیبیا یان ئازەربایجان مانگانە ١٥٠٠ بۆ ٢٠٠٠ دۆلار وەردەگرێت.

 

دوو ڕۆژە لە هەرێمی قەرەباغ کە ڕێژەیەکی زۆری کوردیشی تێدایە تێکهەڵچوونێکی قورس لە نێوان هێزەکانی ئازەربایجان و ئەرمینا رووی داوە و چەندین هاووڵاتی مەدەنی و هێزی سەربازی لە هەر دوولایەن کوژراون.

Paylas: