Cîhan
ئاڵمانیا و سوید داوا لە هاووڵاتییانیان دەكەن دەست بەجێ ئێران بەجێ بهێڵن
پەیامی کورد ... ئاڵمانیا و سوید داوا لە هاووڵاتییانیان دەكەن دەست بەجێ ئێران بەجێ بهێڵن
هۆشداریی بەپەلەی ئاڵمان؛ هاووڵاتییانی ئاڵمانیا دەست بەجێ ئێران بەجێ دەهێڵن
ڕۆژی هەینی ١ی ڕەشەمە، وەزارەتی دەرەوەی ئاڵمانیا داوای لە هەموو هاووڵاتییانی ئەڵمانیا لە ئێران کرد کە دەست بەجێ ئەو ووڵاتە بەجێبهێڵن.
لە ڕاگەێندراوی فەرمی وەزارەتەکەدا هاتووە؛
دۆخی ئێران و ناوچەکە هەروا پڕ گرژی و ئاڵۆزییە، پەرەسەندنی زیاتری دۆخی ئەمنی و دەرگیری سەربازی بەدوور نییە.
هەروەها وەزیری دەرەوەی سوید داوا لە هاووڵاتییای سوید دەکات دەست بەجێ ئێران بەجێ بهێڵن
ماریا مالمر ستێنگارد، وەزیری دەرەوەی سوید، ڕۆژی هەینی، داوای لە هەموو هاووڵاتییای سوید کرد، دەست بەجێ ئێران بەجێبهێڵن.
هۆشدارییەکە بریتییە لە قەدەغەکردنی تەواوەتی گەشتکردن بۆ ئێران و ئامۆژگاریکردن بۆ ئەوەی دەست بەجێ لەڕێگەی گەشتە ئاسمانییەکانی ئێستا یان سنوورە ووشکانیەکانەوە ئەو ووڵاتە بەجێ بهێڵن.