TR KU SO
FB X
Kurdistan

بە هۆی ڕووداوێک هاتووچۆوە ڕێگای نێوان دوو شاری کوردستان داخرا

Rozan Ateş
Yazar
📅 15 Kasım 2020 20:21

پەیامی کورد ... بە هۆی ڕووداوێک هاتووچۆوە ڕێگای نێوان دوو شاری کوردستان داخرا

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی چەمچەماڵ ڕایگەیاند: بەهۆی گڕگرتنی تەنكەرێكی سوتەمەنی رێگەی كەركووك-چەمچەماڵ داخراوە.

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی چەمچەماڵ پەیامێك ئاڕاستەی شۆفێران دەكات و ڕایگەیاند: دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەك شەممە لە نزیك قەرەهەنجیر لەسەر رێگەی كەركووك-چەمچەماڵ تانكەرێكی هەڵگری سوتەمەنی گڕیگرتووەو بەوهۆیەوە رێگەكە داخراە.

 

ئەوەشی خستەڕوو: بەهۆی ڕوداوەكەوە شۆفێری تانكەرەكە لەناو ئۆتۆمبێلەكەی سوتاوەو گیانی لەدەستدا.

Paylas: