Cîhan
عێراق/ بە هۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە ١٤ کەس سووتان
پەیامی کورد … عێراق/ بە هۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە ١٤ کەس سووتان
بە هۆی رووداوێكی هاتووچۆ لە پارێزگای موسەنا ١٤ سەرنشین لە رووداوێكی هاتووچۆدا سوتان و ٣ سەرنشینی تریش رزگار كران.
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی عێراقی بڵاویكردووەتەوە: دوای ئەوەی ئۆتۆمبێلێك لەگەڵ پاسێكدا لە رێگەی خێرای پارێزگای موسەنا كێشاویانە بەیەكدا، بەهۆی رووداوەكەوە ئۆتۆمبێلەكان گڕیان گرتووە.
رونیشكراوەتەوە: لە ئەنجامی ئەو رووداوە ١٤ كەس بە تەواوەتی سوتاون و تەرمەكانیان دەرهێنراوە، هەروەها سێ سەرنشینی تریش رزگار كراون.
بەڕێوەبەرایەتیەكە هێمای بۆ ئەوەشكردووە: ٣ رزگار كراوەكەش بریندار بوون و رووداوەكە بەهۆی خێراییەكی زۆر و بێئاگاییەوە روویداوە