Kurdistan
بە هۆی تەقینەوەی مین دوو کۆڵبەری بانە یی بوونە قوربانی
پەیامی کورد ... دوو کۆڵبەری خەڵکی بانە لە کاتی کۆڵبەری و بە هۆی تەقینەوەی مین بە سەختی بریندار بوون.
بەپێی زانیارییەکان ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە " ٢٧ ژانویە ٢٠١٩ " بە هۆی تەقینەوەی مین لە سنووری هەنگەژاڵەی بانە دوو کۆڵبەر بوونە قوربانی.
ناسنامەی ئەو دوو کۆڵبەرە ” ئەسعەد زەمانی” خەڵکی گوندی “حەفتاش” و “خالید” خەڵکی گوندی ” خافوورە دێ ” ڕاگەێنراوە.
سەرچاوەیەک لەمبارەوە ڕایگەیاند: “ئەسعەد بەهۆی تەقینەوەی مین یەکێک لە لاقەکانی لەدەست داوە و هەروەها خالید بە سەختی بریندارە”.