Kurdistan
بەپەلە ... بەرپرسێکی باڵای سەربازی و پاسەوانێکی لە شاری سلێمانی کوژران
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە گەڕەکی تاسلوجەی شاری سلێمانی نەقیبێکی پێشمەرگە و پاسەوانێکی کوژران.
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە سلێمانی ڕایگەیاند: "کاتژمێر 2:30 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 25-6-2018، لە گەڕەکی تاسلوجەی سلێمانی بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی نەقیبێکی پێشمەرگە و پاسەوانێکی کوژران".
پۆلیسی سلێمانی ئاماژە بەوەش دەکات: "ھێزەکانی پۆلیس دەستیان گرتووە بەسەر سێ ئۆتۆمبێل و سێ کڵاشینکۆف و دوو دەمانچە، ئێستاش لەلایەن بنکەی پۆلیسی تاسڵوجەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە".