Kurdistan
بەرپرسێکی باڵای سەربازی ئێران سەردانی عێراق دەکات
پەیامی کورد ... بەرپرسێکی باڵای سەربازی ئێران سەردانی عێراق دەکات
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٧ی ئەیلوول، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی گشتیی سوپای ئێران سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات.
میدیا فەرمییەکانی ئێران ڕایانگەیاندووە کە لیوا محه‌مه‌د باقری، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی گشتیی سوپای ئێران ئەمڕۆ یەکشەممە به سه‌ردانێكی فه‌رمی ده‌گاته ئێران و دۆسیه‌ی هاوكاریی ئه‌منی و سه‌ربازی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عیراق تاوتوێ ده‌كات.
یه‌كێكی دیكه له‌و دۆسیانه‌ی كه باقری به‌نیازه گفتوگۆی له‌سه‌ر بكات، دۆسیه‌ی كوشتنی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی پێشوی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێرانه.
وا باس کراوە کە سەردانەکە دوو ڕۆژ دەخایەنێت و باقری چاوی به وه‌زیری به‌رگریی عێراق ده‌كه‌وێت.