Kurdistan
بەپەلە ... کوردێک توانی ببێتە سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی پەرلەمانی ئێران
پەیامی کورد : ئەندامانی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمان لە هەڵبژاردنی لیژنەی بەرپرسانی ساڵی سێهەمی ئەو کۆمیسیۆنە، " حێشمەتوڵڵا فەلاحەت پیشە " یان وەکوو سەرۆکی ئەو کۆمیسیۆنە هەڵبژارد.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو ، لە کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمان ، هەڵبژاردنی لیژنەی بەرپرسانی ئەو کۆمیسیۆنە بەڕێوە چوو کە تێیدا، حشمەتوڵڵا فەلاحەت پیشە نوێنەری خەڵکی ئیسلام ئاوای ڕۆژئاوا و داڵاهۆ و نوێنەری خولەکانی حەوت، هەشت و دەیەمی پەرلەمان ، بە دەنگی ئەندامان بە سەرۆکایەتی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوە هەڵبژێردرا.
شیاوی باسە کە عەلائەدین برووجردی لە ١٤ ساڵی دواییدا سەرۆکایەتی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمان لە ئەستۆ بووە .