TR KU SO
FB X
Kurdistan

بەپەلە ... یەکیتی بایکۆتی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان دەکات

سارا
Yazar
📅 28 Mayıs 2019 16:16

پەیامی کورد   ...   فراکسیۆنی یه‌كێتی بایکۆتی کۆبونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان دەکات.

لوقمان وەردی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتی رایگەیاند،" ئێمە داوامانکردووە کە پشتیوانی یەکتر بین لە بەغدا بۆ دابینکردنی مافەکانمان، دۆخی کەرکووک ئاسایی بکەینەوە و پارێزگارێکی کورد لە پشکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ کەرکووک هەڵبژێردرێت و لە هەرێمی کوردستانیش شەراکەتێکی راستەقینە بکەین".

وتیشی: "بەڵام پارتی دیموکراتی کوردستان پابەند نەبوە بە ڕێکەوتننامەکە بە تایبەت کەرکوک و بەغدا، هەر رۆژێک جۆرێک لە پاشگەزبوونەوەی پێوە دیارە و دەستیدەستیمان پێدەکات، بە تایبەت لە مەسەلەی کەرکوک، بۆیە ئێمە بەشداری دانیشتنی پەرلەمان ناکەین".

Paylas: