بڕی ٥٠ ملیۆن دینار دەدرێتە ئەو کەسانەی نیازی درووست کردنی خانوویان هەیە
پەیامی کورد ... بڕی ٥٠ ملیۆن دینار دەدرێتە ئەو کەسانەی نیازی درووست کردنی خانوویان هەیە .
بانكی ڕافیده‌ین پێدانی پێشینه‌ی ٥٠ ملیۆن دینار بۆ دروستكردنی خانوو و یەکەی نیشتیەجێبون به‌هاووڵاتیان راده‌گه‌ێنێت و دەڵێت، له‌رێگه‌ی قیستی درێژخایه‌نه‌وه ئه‌و پاره‌یه وه‌رده‌گرێته‌وه.
بانكی رافیده‌ینی عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه، ده‌ستیان كردوه به‌پێدانی پێشینه‌ی ٥٠ ملیۆن دیناری عێراق، هه‌ركه‌سێكیش ئه‌گه‌ر پارچه‌یه‌ك زه‌وی هه‌بێت و بیه‌وێت بیكات به‌خانو، ده‌توانێت له وه‌رگرتنی ئه‌و ٥٠ ملیۆن دیناره سودمه‌ندبێت.ئاماژەی بەوەشکرد، بڕی پاره‌كه به‌پێی خواستی هاووڵاتی دیاریده‌كرێت، كارئاسانی ته‌واویشی بۆ ده‌كرێت و مانگانه بهقیستێكی درێژخایه‌ن لێی وه‌رده‌گیرێته‌وه.
هەریەکە لە بانکەکانی ڕافیدەین و ڕەشید لە عێراقدا پێدانی قەرز بە پڕۆژەی بچووک و یەکەی نیشتەجێ بوون رادەگەێنن ، بەڵام ئەو بانکانە هیچ لقێکیان لە هەرێمی کوردستاندا نیە، بەوەش هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان ناتوانن لەو قەرزانە سوودمەندبن.