Kurdistan
کۆڵبەرێکی مەهابادی بە هۆی تەقینەوەی مین هەردوو لاقی لەدەستدا
لە سنووری پیرانشار کۆڵبەرێکی خەڵکی مەهاباد بە هۆی تەقینەوەی مین هەر دوو لاقی لەدەست دا.
بە گوێرەی هەواڵ و زانیارییەکان ، ڕۆژی شەممە " ٢٢ی ئۆکتۆبری ٢٠١٨ " کۆڵبەرێکی گەنجی خەڵکی مەهاباد بە ناوی ”شەهاب ئاکفۆدە“ لە کاتی کۆڵبەری و بە هۆی تەقینەوەی مین هەر دوو لاقی لەدەست دا.
ئەو کۆڵبەرە گەنجە لە سنووری پیرانشار و لە شوێنێک بە ناوی کانی خودا تووشی ئەو ڕووداوە بووە.