Kurdistan
کۆڵبەرێکی مێرمنداڵ لە سنووری نەوسوود بریندار کرا
پەیامی کورد.... کۆڵبەرێکی مێرمنداڵ لە سنووری نەوسوود بریندار کرا
کۆڵبەرێکی گەنجی خەڵکی پاوە بە ناوی فەرشاد خالیدی ١٦ ساڵە ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی ئابی ٢٠٢٢، لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، فەرشاد خالیدی لە مەودای یەک مەتری و بە چەکی ساچمەیی تەقەی لێکراوە و لاقی بە سەختی بریندار بووە.
لە نەخۆشخانەی نەوسوود پزیشکەکان حازر نەبوون کە لاقی ناوبراو برین پێچ بکەن.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، مانگی گەلاوێژی ئەمساڵ، لانی کەم ٤٧ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان بوونەتە قوربانی کە ٧ کەسیان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران گیانیان لە دەست داوە.